هۆشداريی لەبارەی ڕوودانی جەنگی ئەتۆمیی وێرانکەر لەنێوان هند و پاکستان دەدرێت

جیهان

17/02/2019‌ 2277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەهەلومەرجێکدا کە ناوەندە دیپلۆماتی و ڕیکلامییەکانی ئەمریکاو ئیسڕائیل چاویان لە سەر‌ بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران و پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور داخستووە، کۆمەڵگای جیهانی لە تەنگەژەی ئەتۆمی ڕاستەقینەی نێوان هند و پاکستان چاوی خۆی خەواندووە.

زاخاریی کێک، لێکۆڵەر و سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترێست، لە وتارێکیدا بەناونیشانی ڕوودانی شەڕی ئەتۆمی لەنێوان هندو پاکستان لەبارەی ئەم جەنگەوە هۆشداریدا. 

لەبارەی سێگۆشەی ئەتۆمی - پاکستان، هیند و چین-یشەوە ئەم نووسەرە نووسیوێتی، مەترسیدارترین ناوچەیەک کە ئەگەری دەستپێکی جەنگی ئەتۆمیی لەوێدا بوونی هەیە، سنوورە هاوبەشەکانی هند و پاکستانەو لەمبارەشەوە بە وڵاتانی دونیا دەڵێت، کە ئێوە تەرکیزی خۆتان لەم دوو وڵاتە بەتەواوی دوور خستووەتەوە.

نووسەر دەشڵێت، ئەم دوو وڵاتە تائێستا پێش لەدەستڕاگەشتنیان بەچەکی ئەتۆمێ سێ جەنگی گەورە و پاش ئەویش جەنگێکی تریان هەبووە و جگە لەمەش تێکهەڵچوونە چەکدارییە جۆراوجۆراکان لەنێوان ئەم دوانەشدا هەر هەبووە. هۆکاری سەرەکی ناکۆکیی ئەم دوو وڵاتەش لەسەر پارێزگاکانی (جامۆ و کیشمیر) لە باکووری هنددایە، کە پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەیوەست بە وڵاتەکەی خۆیەتی. 

زاخاری کیک نووسیوێتی، لە هۆکارەکانیتری سەرەکی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هند و پاکستان ئەوەیە، کە تواناکانی سەربازی هند زۆر زیاتر لە پاکستانەو لە ئەنجامدا ئیسلام ئاباد لە هەوڵدایە هێزی ئەتۆمیی خۆی بۆ كێبڕكێی سەربازی لەگەڵ - نیودێلهی-دا  بەکار‌ بێنێت.

ڤیپین نارانگ، مامۆستا زانکۆی تەکنۆلۆجیا لە دامەزراوە ماسۆچۆستی ئەمریکی -کە لە دانیشتنێکی سەنتەری ئیستیمسۆنی شاری واشینگتۆندا ئامادە بوو دەڵێت، "جیاوازییەکی گرنگ کە لەنێوان ستراتیجیی ناتۆ و پاکستاندا هەیە ئەمەیە، کە پاکستان لە هێزی ئەتۆمی خۆی وەکوو سەرپۆشێک بۆ پشتیوانیێ لە هێرشە تیرۆریستییە بێ ئەندازەو لەڕادەکانی خۆی لە هنددا سوود لێ دەبات، کە گرنگترینی ئەوان، هێرشەکانی ساڵی2001 دژی پەرلەمانی هند و هێرشی تیرۆریستی بۆمبای لەساڵی2008بوو، کە زیاتر لە150کوژراوی لەدوای خۆیدا بەجێهێڵا.

ڤیپین نارانگ، هۆکاری ئەمە کە هند دەست بەکردەی سەربازی نادات، ئەمەیە کە سەرۆکەکانی ئەم وڵاتە بەشێوازێکی تەواو لە هەڵوێست وەرگرتنی بەرپرسانی پاکستانی نسبەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە ئاگادار نین، لەڕاستیدا ڕێبەرانی هند ئەگەر بیانەوێت هێرشێکی بچووکیش ئەنجامبدەن، هەمدیسانەوە ناتوانن دڵنیا بن کە بەرپرسانی پاکستان ئەم هێرشە بیانوویەک بۆ دەستپێکی هێرشی ئەتۆمیی خۆیان لێ نەڕوانن، بەگووتەی -فیروزخان- عەقیدی پێشووی سوپای پاکستان و نووسەری یەکێک لەکتێبەکانی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی، ڕێبەران پاکستان بەئەنقەست هەڵوێست وەرگرتنانەی ئەتۆمی ناڕوونیان خستووەتە بەرنامەی کارییانەوە.

زاخاری کێک هەروەها لەبەشێکیتر لە گووتەکانی خۆی جەختیکردەوە،‌ گرنتییەک بوونی نییە کە هند لەداهاتوودا دانبەخۆدا گرتن لە پەیوەند لەگەڵ پاکستاندا بەردەوامی پێبدات.

نارانگ-یش هەروەها دانی بەوەدانا، هۆکارێکی گەورە بوونی نییە کە بڕوامان بەوە هەبێت هند بە بنەڕەتی خۆی پەیوەست بە سوود نەبردن لە چەکی ئەتۆمی وەکوو لایەنی یەکەم پابەند بمێنێتەوە.

بەگووتەی زاخاری کیک، سیناریۆیەکی تر کە ئەگەری زیاتری هەیە، ئەوەیە کە هێرشێک لەئاست و ئەندازەی هێرشی مۆمبای دەستپێبکات و پاش ئەویش بەرپرسانی هندستان بڕیاڕی وەڵامدانەوەی بدەن، هەرچەندە ڕەنگە پەنا بۆ هێرش و چەکی ئاسایی لەوەڵامەکانیاندا بۆبنکەو بارەگا سنوورییەکانی تیرۆریستانی ئەم وڵاتە بدەن،  کە لەم کاتەشدا ڕەنگە هەڵە تێگەیشتنی بەرپرسانی پاکستانی بەدوادا بێت یان هەوڵ و کردەی ئەتۆمی پاکستانی بەدوادا بێت و بەهۆی ئەمجۆرە چەکانەوە وەڵامدەری ئەوان بن.

بەهاتنە ناوی چەکە ئەتۆمیەکان بۆ جەنگەکە، هند- یش هەروا دەستەوسان ناوەستێت و بەرپرسانی هیندیش بەئەگەرێکەوە یەکەمین هێرشی ئەتۆمی خۆیان دژی بنکەو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی پاکستان  دەست پێدەکەن

زاخاری کیک لەبەردەوامیشدا جەختێکردەوە، یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕێبەرانی هند مەجبوورن ئەو لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە بکەن، شێوازی وەڵامدانەوەی چین، لایەنەکەیتری ئەم سێگۆشە ئەتۆمییە لە ئاسیا- یە، کە هاوپەیمانێکی بەهێزی نافەرمیی پاکستان و تەوەری سەرەکی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتەیە و ئەم جەمسەر بەندییسش خەسڵەتی بێوێنەی -سەدەی دووەمی چەکی ئەتۆمیی-ە.

وه‌رگێڕانی: یاسین نادر

بەپەلە