شارپرێس:
له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا سبه‌ینێ پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌یان واژۆده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌پیرمام ڕێككه‌وتنی سیاسی چوار ساڵه‌ی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان واژۆده‌كه‌ن.
شارپرێس زانیویه‌تی، چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌پارتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه، له‌گۆڕانیش عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه، به‌شداریی مه‌راسیمی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه بكه‌ن.
ڕ . ج