شارپرێس:
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسی كه‌ركوك باسكراوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی ڕایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دانانی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك باسی لێوه‌كراوه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ری.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداش مه‌حمود محه‌مه‌د وتی، به‌ره‌وپێشچوون له‌په‌یوه‌ندی هه‌ردوولادا ڕوویداوه.
ڕ . ج