شارپرێس:
سه‌رۆككۆماری عێراق نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ جێگرى فه رمانده‌ى ىۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای كه‌ركوك و خانه‌قینه‌وه گفتوگۆیان كرد.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ فه ریق عبدوالامیر یاراڵا، جێگرى فه رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كۆبوونه‌تەوه، به‌رهه‌م ساڵح باسی له دابینكردنی ئاسایشی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان كردووه به‌تایبه‌ت دۆخی كه‌ركوك و خانه‌قین، هاوكات داوای كردووه هه‌مانگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بكرێت كه ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندایه.
شارپرێس زانویه‌تی، دوای گفتوگۆیه‌كی ورد بڕیاری دانانی پلانێكی گونجا بۆ یادی نه‌وروز له كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دراوه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاردراوه به‌رپرسێكی سه‌ربازی كورد له پلانه ئه‌منییه‌كه‌دا به‌شداریپێبكرێت.
هاوكات بڕیاردراوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانی خانه‌قین به‌ڕێوه‌بچێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا.