له‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی 4-3ی یه‌كێتی و پارتیدا كه‌ركوك درایه ده‌ست ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ره‌وه ، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه‌ركوك به‌و ده‌رده ده‌برێت،زنجیره‌ی فرۆشتن و پشتكردنه كه‌ركوك و یاری كردن به چاره‌نووسی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه، به تایبه‌ت كورده‌كه دورو درێژه ،سپاردنی كه‌ركوك به لیژنه واته ده‌ستی ده‌ستی پێكردن ، قسه باوه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت هه‌ر كارێك ویستت سه‌رنه‌گرێ لیژنه‌ی بۆ دروست بكه، بۆ هیچ پرسێك راست نه‌بێت بۆ كه‌ركوك راسته ،ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كه‌ركوك شه‌ڕی خاوه‌ندارێتی و مافی مرۆڤ نیه شه‌ڕی بۆشكه نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه .
شه‌ڕی نه‌وت و ریفراندۆم و شه‌ڕی كورسی و 16ی ئۆكتۆبه‌رو ئه‌م یاریه‌ی ئێستا كه یاری دواخستنی چاره‌سه‌رو ماندو كردن و بێزار بوونه هه‌مووگرێدراوی یه‌كترن ،ناكرێت هیچ یه‌ك له‌و بازنانه له یه‌كتر جیا بكه‌یته‌وه‌و به ته‌نێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكه‌یت ، ئیدی ئه‌وه ئاوه‌زی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك .
ئێمه هه‌موو ئه‌و راستیانه‌مان پێش رودانی ده‌زانی ، له 2003ه‌وه قسه‌مان له‌و یاریه ناشرینه كردوه كه له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ،به‌ڵام ئیدی قسه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئه‌وه بوو كه ئێمه ناهه‌قی به‌رانبه‌ر حزبه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و چاومان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌واندا هه‌ڵنایه‌ت ، ئێوه ته‌نها سه‌یری پرسی كه‌ركوك بكه‌ن له‌م یه‌ك دوو مانگه‌دا به ده‌ست سه‌رانی كورده‌وه ، رۆژی 5-2بڕیاریان دا " یه‌كێتی و پارتی " كه له 18ی -2 پرسی كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی پارێزگار یه‌كلابكه‌نه‌وه ، پارتی له 18ی دوو له‌و پرسه خۆی دزیه‌وه‌و راستی له گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیدا نه‌كرد ، یه‌كێتیش تا ئه‌و ساته‌ش نه‌یتوانیبوو یه‌ك كاندید بۆ پارێزگار دیاری بكات .
له 4-3 دیسان یه‌كێتی و پارتی دانیشتنه‌وه ، پرسی كه‌ركوك لاوه‌كیانه‌و له په‌راوێزدا باس كرا ، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت و كه‌ركوكی تیا بێت وه‌ك بڕیاره ، ئه‌واله ئێستاوه بۆ ئه‌و كاته 8 مانگی ماوه، باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی زۆر په‌له‌ش بكه‌ن و بتوانن عیراقیش رازی بكه‌ن و توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوكیش بێنه ڕایه له ئێستاوه به لای كه‌مه‌وه 3مانگپێویسته بۆ بێنه‌و به‌ره ، واته ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 5 مانگه ، ئاخۆ ئه‌مه یاری پێكردن نه‌بێت چیه ؟!
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ره‌خنه‌ی كه‌ركوكیه‌كان بكه‌ین ، ئه‌ندامانی كوردی حزبه كوردیه‌كانی كه‌ركوك زۆر كه‌م كه‌ركوكیانه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك بیرده‌كه‌نه‌وه ، ده‌نا ده‌یانتوانی خۆیان زۆر بابه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، له‌مه‌دا نمونه‌یه‌كی زندوو هه‌یه كاتی خۆی یه‌كێتیه‌كانی كه‌ركوك له گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بوون ،به‌ڵام به ناچاری و له ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا ناچاركران ، خۆ ئه‌گه‌ر ملیان نه‌دایه‌و سوربونایه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ، ره‌نگه ئێستا بار‌و دۆخه‌كه جۆرێكی تر با، بۆیه كه‌ركوكیه‌كان پێویستیان به جۆرێك له خۆ بڕیاری و یاخی بوونه نه‌ك ملدان و قه‌بوڵكردن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج