هێرشبەرەكەی نیوزلەندا بەنیازی كوشتنی مێركڵ و ئەردۆغان-یش بووە

جیهان

17/03/2019‌ 3103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
تەلەفزیۆنی "ئار تی ئیڵ"ی ئەڵمانی ئاشكرایكرد، جێبەجێكاری هێرشەكەی سەر دوو مزگەوتەكەی نیوزلەندا پێش ئەو هێرشە هەڕەشەی كوشتنی لەراوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجگیلا مێركل كردووە.

تەلەفزیۆنەكە باسی ئەوەشی كردووە، جێبەجێكاری هێرشەكە، كە ناوی برنتۆن تارنتی 28 ساڵ بە رەگەز ئوسترالییە، لە بەیاننامەكەیدا ئەوەی هێناوەتەوە یاد، كە مێركڵ ناوی لەسەرەوەی ئەو لیستەدا بووە، كە ویستویەتی بیانكاتە ئامانج، بەهۆی ئەوەی ژیانی گەلەكەی ئەوروپای گەندەڵ كردووە، بەگوێرەی گوزارشتی هێرشبەرەكە.

هەروەها ناوبراو وەسفی مێركڵی كردووە بەوەی "رەگەزی سپی نییە" و لە رەگەزی ئەڵمانی نییە، ئەوەشی راگەیاندووە: ژمارەیەكی كەم جگە لەمێركل كاری زۆریان كردووە بۆ زیانگەیاندن بە ئەوروپا و پاككردنەوەی لە رووی رەگەزیەوە لەگەلەكانی، لە ئاماژەیەكدا بۆ ئەوروپیە ئەسڵیەكان. 

ئەو توندڕەوە هێرشبەرە رەخنەی توندی لەمێركڵ گرتووە سەبارەت بە هەڵوێستەكانی بۆ پێشوازی كردنی پەنابەران لە ئەوروپا.

لەلایەكی ترەوە، ناوبراو سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی كردووەتە ئەو لیستەی بە نیازی تیرۆركردنیان بووە، لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی لەندەن سادق خان لەبەریتانیا.

رۆژی هەینی رابردوو ئەو هێرشبەرە بەچەك هێرشی كردە سەر دوو مزگەو لەنیوزلەندا لەكاتی نوێژی بەیانی بەهۆیەوە 49 كەس كوژران‌و زیاتر لە 50 كەسی تریش برینداربوون.

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا