هێرشبەرەكەی نیوزلەندا پێش هێرشەكە ئیمێلی بۆ سەرۆكی وڵاتەكە ناردووە

جیهان

17/03/2019‌ 1144 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جاسیندا ئاردێرن سەرۆكی نیوزلەندا ئاشكرایكرد، نووسینگە سەرۆكایەتی وڵاتەكەی لەڕۆژی هەینیدا، ئیمێڵێكی لە هێرشبەرەكەی سەر دوو مزگەوتی كرایست چۆرچ پێگەیشتووە، ئەوەش بە 9 خولەك پێش هێرشەكە.

جاسیندا ئاردێرن ئاشكراشیكرد، ئەو یەكێك لەو 20 كەسانە بووم، كە ئیمێڵی هێرشبەركەی سەر مزگەوتەكانی بە  9 خوولەك پێش لە ئەنجامدانی هێرشەكە بەدەست گەیشتووە.

ئەو روونیكردەوە، ئەم ئیمێڵەكە  هیچ ئاماژەی ناونیشانێكی دیاریكراوی تێدا نەبووەو دوو خوولەك پاش وەرگرتنی ئیمێڵەكە هێزە ئەمنییەكانیان راسپاردووە بۆ لێكۆڵینەوە.

ئاردێرن ئاماژەی بەوەشدا، تەمەنی ئەو نوێژخوێنانەی لەمزگەوتەكەو لەرۆژی هەینی رابردوو بوونە قوربانی لە نێوان 3 تا 77ساڵان بووە، هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەی تەواوی قوربانییەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەگشتی 44 پیاو و 4 ئافرەت گیانیان لەدەست داوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر