ئەمریكا بە ١٠ هەزار موشەك رووبەرووی روسیاو چین دەبێتەوە

جیهان

17/03/2019‌ 1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا دەیەوێت ساڵی داهاتوو وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی بە ١٠ هەزار موشەكی ئاراستەكراو پڕچەك بكات، ئەوەش بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی چین و ڕوسیا .

پێگەی Task and Purpose باسی لەوە كردووە، كە پنتاگۆن داوای كردووە، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ، پارەی پێویست تەرخان بكرێت بۆ كرینی ١٠٩٣ موشەكی ئاراستەكراوی زەوی بەزەوی  بۆ وەزارەتی تا لەسیستەمی مووشەكی راجیمە بەكاریبهێنن.

ئەو ژمارە موسەكەش، كە داواكراوە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ٢٦ زیاترە،  كە ئەوكات وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا داوای ٨١٠١ مووشەكی لەو جۆرەی كردبوو، هەروەك ئەو رێژەیە لەسەدا ٤٧ زیاترە لەچاو ساڵی ٢٠١٨ كە كەداوی ٦٩٣٦ مووشەكی كردبوو . 

پێگەكە باسی لەوەش كردووە، كە ئەو ژمارە موشەكە  بۆ لەناوبردنی تۆپخانەی مەیدانی‌و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لای دوژمن بەكاردەهێنرێت ، خەرجی كرینی  ئەو ژمارە مووشەكەش ١،٤ ملیار دۆلاری دەوێت .

بەپێە پێگەكە بێت ئەو زیادبوونە بەرچاوەی دەستخستنی مووشەكی ئاراستەكراو ، خواستی پنتاگۆن دەردەخات بۆ دووبارە ئاراستەكردنەوەی مووشەكە ئەمەریكاییەكان بەرەو وڵاتە گەورەكان لەپێشیانەوە رووسیا و چین ، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتۆن سەركەوتنی ڕێژەیی بەسەر داعش لە عیراق و سوریا بەدەستهێنا .

پنتاگۆن لەكاتی خستنەرووی بودجەی ساڵی داهاتوو كە لە مانگی ئازاردا بڵاوی كردەوە ، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كاری لەپێشینەیان لەنوێكردنەوەی سوپای ئەمەریكا بریتی دەبیت لە فراوانكردنی چوارچێوەی بۆردوومان و كاریگەریی ویرانكەرانەی تۆپخانەی مەیدانی و پەرەپێدانی توانای مووشەكهاوێژەكان ، ئەوەش بەئامانجی بەدەستهێنانی زاڵێتی سوپای ئەمەریكا لەسەر هەموو ئاستەكان.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی