شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و كاره‌ی به ڕوداوێكی ڕه‌ش له‌مێژوودا ناوبرد، میدیا ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن، سه‌رۆك كۆمار بۆ جوڵاندنی هه‌ست‌و سۆزی كورده‌كان ئه‌مساڵ له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه قسه‌یكردوه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، 31 ساڵ لەمەوبەر بەھۆی ھێرشی كیمیاییەوە ھەزاران خەڵكی سڤیل گیانیان لەدەستدا، تا ئەمڕۆ ئەو برینە لە ویژدانماندا بە تازەیی ماوەتەوە، میدیاكانی توركیا به‌تایبه‌ت نه‌یارانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌خنه‌یان به‌ڕوی ناوبراودا ده‌ستپێكرد.
پێشگه‌ی ئه‌حوال-ی توركی له‌باره‌ی په‌یامی ئه‌ردۆغان بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ:"له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كه كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌و په‌یامه‌ی سۆزی كوردانی توركیا بۆ خۆی ڕابكێشێت، بۆئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیپێبده‌ن".
پێگه‌كه ده‌شڵێ، بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌ردۆغان‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌وێت كێبڕكێیه‌كی تونده‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه نوێنه‌رایه‌تی كوردانی باكوری كوردستان ده‌كات، پێشیوایه شكست چاوه‌ڕێی ئه‌رۆدغان ده‌كات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.
ڕ. ج