شارپرێس:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند، هێڵێکی نوێی نه‌وت لە كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا دروستدەکرێت.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئاماده‌كاری بۆ راکێشانی بۆری نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهان دەکەن، بەشێوەیەک ئه‌و هێڵه نوێیه به تۆڕی هێڵه نیشتیمانییه‌كانی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رۆژانه 380 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێن و له‌و ژماره‌یه‌ش رۆژانه 80 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ی به‌ندری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت.