ده‌ستگیركردنی شه‌ش "چه‌كداری داعش" له‌كه‌ركوك راگه‌یه‌ندرا

عیراق

20/03/2019‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شەش ئەندامی رێکخراوی داعشیان لە کەرکوک دەستگیركردووه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 رۆژی له‌ ژێر چاودێری وردابون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانەی جەنگی سوپای عێراق رایگه‌یاندووه‌، "ئۆپه‌رسیۆنێكی سه‌ركه‌وتویان بۆ ده‌ستگیركردنی شه‌ش چه‌كداری داعش له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ورد داڕێژراوه‌ و له‌لایه‌ن هێزێکی دەزگای ئاسایشیی نیشتیمانی و لیوای 61ی سوپا ئه‌نجامیانداوه‌،.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراو سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش بون و ویستویانه‌ کردەوەی تیرۆریستی له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبده‌ن.
ه.م