1
ئه‌و به‌ره به‌یانه‌ى 19ى مانگ كه چووینه ناوكه‌ركوكه‌وه ، هێشتا بانگى به‌یانى نه‌دابوو ، له باروتخانه‌و لاى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى ته‌ق و تۆقێكى زۆر بوو ، به‌ڵام كچ و ژنى كه‌ركوكى سه‌دانیان له سه‌ر جاده‌كه پێشوازیان لێمه كردوو ، به ئاو‌و شیرینی و هه‌ڵهه‌ڵه‌و گریانه‌وه شتێك بوو له شێوه‌ى حه‌شرى بچوك ، كچێك كه شیعرى قژزه‌ردى گۆرانى بیر ده‌خستمه‌وه ، هاته‌به‌رده‌ممو به ده‌م قوڵپى گریانه‌وه وتى بڕۆن براكانتان ڕزگار بكه‌ن ، به‌مه‌به‌ستى ئه‌و سه‌دان گه‌نج و لاوخاسه بوو كه چه‌ند رۆژ پێشتر حكومه‌ت له ترسى خۆپیشاندان ره‌شبگیرى كردبوون ، هه‌ردووك كه‌مێك به‌سه‌ر یه‌كدا گریاین و شه‌هید فاخیرى برام له ناو باروتخانه له شوێنێكه‌وه ته‌قه‌كرا ، ئه‌ویش به ته‌قه‌كردن و به راكردنه‌وه به‌ره‌و شوێنى ته‌قه‌كان رۆیشت قیژاندم به‌سه‌ریداو زۆر لێى توڕه‌بووم ، وتم خۆ خۆت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ، چه‌ند رۆژدواتر كاتێ له‌سه‌ربازگه‌ى خالید بریندار بوو چه‌كه‌كه‌یان دزى .
2
له هه‌موو لایه‌كى كه‌ركوكه‌وه ته‌قه بوو ، ئێمه له شۆڕیجه‌وه به‌ره‌و خوار بووینه‌وه‌و دواتر هاتینه‌وه بۆ ئیسكان و تا رۆژ بوه‌وه له‌وێ بووین ، به‌یانى ، به‌یانیه‌كى تاڵ بوو ، به‌یانیه‌ك نه‌بوو ، بۆنى سه‌ركه‌وتنى لێبێت ، سه‌ره‌ڕاى دڵخۆشى خه‌ڵك ، به‌ڵام له زۆر شوێن شه‌ڕو تاڵان بوو ، مه‌سئولى زۆر زلم بینى له به‌نزیخانه‌كه‌ى شۆڕیجه به‌نزینى ده‌دزى ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك ئازاد كرابوو، لێ من خه‌مێكى قوڵ ده‌یكرۆشتم ، راستیه‌كه‌ى هیچ دیسپیلینێك نه‌بوو ، كه‌س به كه‌س نه‌بوو ، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵى په‌یتا په‌یتاى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه ، به‌ڵام به‌ر به دزى و تاڵان نه‌گیرا .
3
ئاگرى نه‌ورۆز له كه‌ركوك به ئازادى كرایه‌وه ، خه‌ڵك له نێوان شین و پێخه‌نیندا له داهاتوى خۆى رامابوو ، نه‌توانرا هه‌موو كه‌ركوك رزگار بكرێت ، نه‌توانرا بازنه‌ى پاراستنى كه‌ركوك دابنرێت ، نه‌توانرا سنورێك بۆ ئه‌و تاڵانه به‌رباده ناشرینه دابنرێت كه هه‌موو سنورێكى به‌زاندبوو ، كه‌ركوك ئه‌و رۆژگاره دووجۆر عاشقى هه‌بوو ، عاشقێك كه بۆ ئازادى كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ى گیانى ده‌به‌خشى و عاشقێكى تر‌ى تاڵانچى ، ئه‌وه‌ى به هیچ تێرى نه‌ده‌خواردو هه‌رچى ده‌ستده‌كه‌وت ئاودیوى ده‌كرد .
4
سه‌باره‌ت به‌و تاڵان و دزیه به‌ناوى خوازراوى مام ئاگره‌وه شیعرێكى درێژم نووسى ، زۆر به‌رپرس به دوایدا ده‌گه‌ڕان نه‌بوو ، 10 كه‌متر دواى رزگارى دیسان به‌ره‌به‌یانێك ته‌ق و تۆش و قرمژنى گوله ده‌ستى پێكرد ، تومه‌س له ئێواره‌وه تاڵانچیه‌كان هه‌ڵدێن و گیان بازه‌كان ماونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕده‌كه‌ن ، له هه‌ڵاتنا ده‌یان شه‌هیدو بریندارمان جێهێشت ، به زه‌حمه‌ت توانیمان ده‌ربچین ، من كوڕه لاوێكى برینداریش بووبه توشمه‌وه ناچار ئه‌ویش له گه‌ڵ خۆمدا دورخسته‌وه ، موجاهیدى خه‌لق باروتخانه‌یان لێگرتبووین ، شكان له كه‌ركوك شكان بوو له هه‌موو كوردستان كۆڕه‌ویش له هه‌ناوى ئه‌و شكسته‌وه له دایك بوو ، ئێستا شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتى كوردى و تاڵانچیه‌كانیش قه‌رزارى كه‌ركوكن ، قه‌رزێك كه دانه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج