سه‌ربارى تێبینى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى، شه‌ش مانگى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه كه‌چى هێشتا نه حكومه‌ت پێكهاتووه و نه په‌رله‌مانیش كه‌وتۆته كار.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئێمه‌یه له‌م وتاردا سێ پاكێجه‌كه‌ى یه‌كێتیه، كه لێكى گرێداون و وه‌ك مه‌رجى رێككه‌وتن و به‌شداریكردن له حكومه‌تدا پێشكه‌شی كردووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتى تاچه‌ند مۆفه‌ق بووه له ده‌ربڕین و ته‌رح كردنى هه‌ر سێ پاكێجى (به‌غدا، كه‌ركوك، هه‌ولێر) به‌یه‌كه‌وه‌و به‌م شێوازه:
یه‌كه‌م: به‌غدا: یه‌كێتى وه‌ك حزبێكى سیاسی داواى موسته‌حه‌قاتى خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ك پێشتر و له هه‌لبژاردنه‌كانى تر و كابینه‌كانى تردا زۆر به ئاسانى وه‌ك موسته‌حه‌قاتى خۆى چه‌ندین پۆستى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئێستادا یه‌كێ له مه‌رجه‌كانى یه‌كێتى بۆ به‌شداریكردنى له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى داده له به‌غدا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌حیساب له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ زۆرینه رێك كه‌وتووه، هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ شیعه هه‌یه، دۆستى ئێرانن (كه هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسی عیراقدا هه‌یه)، بالاترین پۆست كه سه‌ركۆماره به‌ده‌ست خۆیانه‌وه‌یه، كه‌چى ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه داواى ئه‌و پۆسته له پارتى ده‌كه‌ن، له‌چه‌ند هه‌ولێكدا بۆ دانانى وه‌زیرى داد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و عادل عبدالمهدى هاوپه‌یمان یان و هاوڕێى سه‌ركۆمار ئه‌وه‌نده‌ى گوێى بۆ پارتى گرت بۆ دانه‌نانى وه‌زیره‌كه‌ى یه‌كێتى نه‌خوێنده‌وه، ئێستاش سه‌ربارى ئه‌م پێش مه‌رجه‌ى یه‌كێتى و داواكردنى ئه‌م پۆسته له پارتى، دیار نیه ئه‌و پۆسته به یه‌كێتى ده‌درێت یان نا، به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌تدا یه‌كێتى پۆسته‌كه وه‌ربگرێت یان نا، پارتى براوه‌یه!
بۆیه یه‌كێتى هه‌ڵه‌ى كرد له‌و هه‌نگاوه‌یدا، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، قوربانى پێ بدابوایه‌و ئه‌و وه‌زیره‌ى نه‌ویستایه باشتر بوو، نه‌ك له‌رووى سیاسیه‌وه خۆى بچوك بكردایه‌ته‌وه‌و به‌م داوایه‌ى خزمه‌تى به پارتى بكردایه!
دووه‌م: كه‌ركوك: یه‌كێتى له كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر زۆرینه‌یه به‌لكو زۆرینه‌ى ده‌سه‌لاتیشی به‌ده‌ستیه‌وه بوو، دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش كه پارتى له‌كه‌ركوك نه‌ما، یه‌كێتى وه‌ك خۆى مایه‌وه كه به هۆكار و ئه‌نجامده‌رى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێته، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى هۆكارى گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى ناوه‌ند و حه‌شدى شه‌عبی بووه بۆ كه‌ركوك و له‌گه‌لیان رێك كه‌وتووه، ئه‌وه ده‌بوایه پاداشته‌كه‌ى وه‌ربگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنیش نه‌بووه‌و یه‌كێتى له‌به‌ر خاترى خزمه‌تى كه‌ركوك و خه‌لكه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، دیسانه‌وه ناكرێت بێ ده‌سكه‌وت لێى ده‌ربچێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌كێتى باره‌گایه‌كى مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندو ده‌یان كۆمیته‌و باره‌گاى جۆراوجۆرى تر‌ى له‌و شاره‌دا هه‌یه و پارتى هیچ باره‌گایه‌كى نیه، یه‌كێتى له هه‌لبژاردندا زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى پارێزگاكه‌ى بردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا پارتى بایكۆتى پرۆسه‌كه‌ى كرد‌و هیچ كورسیه‌كى نیه، كه‌ركوك سه‌ربه ناوه‌نده‌و له ناوه‌نیش یه‌كێتى سه‌ركۆمارى هه‌یه، دۆستى حه‌شدى شه‌عبی و لایه‌نه عیراقیه‌كانه، كه‌واته یه‌كێتى به‌و هه‌موو هێزه‌وه‌و پارتى به‌و بچوكیه‌وه! كه‌چى یه‌كێتى له‌پرسی دانانى پارێزگارى كه‌ركوكدا وه‌ك مه‌رجێك داوا له پارتى ده‌كات ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌رى و پێى بدات! هه‌رچه‌ند دیار نیه هێشتا پارتى رازى ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كه‌ى یه‌كێتى یان نا، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا پارتى براوه‌یه، چونكه یه‌كێتى به‌م سیاسه‌ته‌ى سه‌لماندى كه زۆرینه به‌هایه‌كى نیه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى پارتى، به‌م سیاسه‌ته‌ى مه‌سعود بارزانى كرد به مه‌رجه‌عێك و پێى وتین سه‌رۆك بێت یا نا بڕیار هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه!
ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌ى یه‌كێتى بوو. باشتر بوو ئه‌و پێش مه‌رجه‌ى ئێستا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم دایناوه سه‌باره‌ت به دانانى پارێزگارێكى یه‌كێتى بۆ كه‌ركوك، له به‌غدا بیكردایه، ئه‌و ساته به هێزه عیراقیه‌كانى بگوتبایه كه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق ناكه‌م تا پارێزگارى كه‌ركوك وه‌رنه‌گرم، به‌ڵام ئه‌و ساته بڕیاربه‌ده‌ستانى یه‌كێتى ئه‌وه‌یان به‌خه‌یالدا نه‌ده‌هات و سه‌رمه‌ستى هه‌ڵپه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌ركۆمار بوون، به‌هه‌ڵه‌داوان به‌شداریان كرد و هه‌رچى ئیستیحاقى تر‌ى یه‌كێتى هه‌بوو كردیانه قوربانى پۆستى سه‌ركۆمار!
سێیه‌م: هه‌ولێر: به‌هۆى یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى و داواكارییه‌كانى یه‌كێتیه‌وه، پێكهێنانى حكومه‌ت دوواكه‌وتووه، یه‌كێتى داواى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌كات! هه‌ر له‌سه‌رتاوه كۆمه‌لێك هه‌نگاوى هه‌ڵه‌ى نا، له 18 ى شوباتدا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌كرد و پێى وابوو په‌رله‌مان ناتوانێ كۆبێته‌وه، به‌ڵام پارتى په‌رله‌مانى كۆكرده‌وه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیشى هه‌لبژارد و سه‌رۆكێكى په‌رله‌مانیشى دانا، یه‌كێتى كارتى دوو ئیداره‌یی به‌كارده‌هێنا ئه‌ویش كارتێكى سوتاو بوو، یه‌كێتى داواى پۆستى زیاتر و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌كات كه‌چى زۆرینه‌ى پۆسته‌كانیشى له‌ده‌ست دا‌و گۆڕان وه‌ریگرت، وه‌ك (جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، وه‌زیرى دارایی، ....)، ئه‌مه له‌كاتێكدا گۆڕان له خولى پێشوودا كه كاك نه‌وشیروان له ژیاندا بوو و به (24) كورسیشه‌وه، به‌قه‌د ئێستا كه گۆڕان بێ كاك نه‌وشیروانه‌و كورسیه‌كانیشى بۆ نیوه (12) دابه‌زیوه، ئینجا زیاترى وه‌رگرتووه‌و ئه‌وسا ئه‌وه‌نده پۆسته‌ى نه‌بووه! هه‌رچه‌نده وه ئه‌و كاتیش رێكه‌وتنى پێشوه‌خته له‌نێوان پارتى و گۆڕاندا كرابوو و دواتر یه‌كێتى چوه پێشه‌وه‌و رێكه‌وت.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى پێى وایه هۆكارى ئه‌وه بووه كه گۆڕان بچێته نێو حكومه‌ته‌وه تا له رووى جه‌ماوه‌رییه‌وه بیشكێنێت، هه‌ڵه ده‌كات و ئه‌مه‌ش راست نیه، چونكه گۆڕان پێشتر خۆى بڕیاریدا بوو هه‌ر به‌شدارى حكومه‌ت بكات، به‌لكو یه‌كێتى بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى زیاترى ده‌ستبكه‌وێت، واته یه‌كێتى به‌م سیاسه‌ته‌ى نه‌ك نه‌یتوانى گۆڕان بچوك بكاته‌وه به‌لكو خزمه‌تى كرد. یه‌كێتى نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانى هاوسه‌نگى رابگرێت به‌لكو ئه‌وه‌ى هه‌شبوو له‌ده‌ستیدا كه پێشتر ده‌وترا به‌بێ یه‌كێتى حكومه‌ت پێكنایه‌ت. ئه‌وه‌تا هه‌لبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، دانانى ئه‌ندامانى لیژنه‌كان، به‌بێ یه‌كێتى كرا، یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌موار ده‌كه‌ن، دوو ئیداره‌یی كارتێكى سوتاو، كه‌واته ئه‌وه سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى بڕیار به‌ده‌ستانى یه‌كێتى بوو كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى یه‌كێتى بشكێنن و ئه‌و حزبه خاوه‌نى بڕیار و ستراتیج نه‌بێت و ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌ى ببات و سیاسه‌تى دابڕێژێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى گروپ و كۆمپانیاكان بن. ئه‌گه‌ر وا نیه بۆچى له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌لبژاردنه‌كه‌دا كه رایگه‌یاند ته‌زویرێكى زۆر كراوه‌و هه‌مان كات به‌بێ لایه‌نه‌كانى تر و له‌گه‌ل پارتى ئه‌نجامه‌كانى په‌سه‌ند كرد! وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: خۆیان عه‌یبدار كرد!؟ كه‌چى دواتر له‌ساتى ده‌سكه‌وتدا كێكه‌كه‌یان دا به پارتى و گۆڕان! ئه‌گه‌ر وانیه بۆچى سه‌ره‌تا كه‌سیان بیرى كه‌ركوكیان نه‌بوو؟ ئه‌وه‌ى كه دواى كه‌وتبوون و شه‌ڕیان له‌سه‌رى ده‌كرد ته‌نها پۆستى سه‌ركۆمار بوو! ئه‌گه‌ر دوێنێ مام جه‌لال هه‌بوو و ده‌یزانى له‌كوێ شه‌ڕده‌كات و بۆچیش ئاشتى، هه‌موو هاوسه‌نگیه‌كانى له‌به‌رچاو بوو رایده‌گرت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتى بێ مام جه‌لال كه‌سی نیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ى درێژه پێبدات، ئێستا نه ده‌زانن بۆچى شه‌ڕ ده‌كه‌ن و نه ئاشتیشیان به‌رهه‌مداره! هه‌ر بۆیه‌شه پارتى به‌و هه‌موو كه‌موكوڕى و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ى خۆیه‌وه یه‌كێتى به‌دواى خۆیدا راده‌كێشێ و بڕیار به‌ده‌سته‌كانى چاوه‌ڕێى كه‌ره‌مى بارزانى ده‌كه‌ن تا ره‌زامه‌ند بێت له‌به‌غداى سه‌ركۆمار و زۆرینه‌ى هاوپه‌یمانانى یه‌كێتى وه‌زیرى دادیان پێ بدات! له كه‌ركوكى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و شه‌ش كورسیی په‌رله‌مانى و زۆرینه‌ى یه‌كێتى، چاوه‌رێى مه‌رحه‌مه‌تى بارزانین كه ته‌نانه‌ت به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیش نه‌بووه تیایدا، كه‌چى چاویان له‌ده‌ستى كاك مه‌سعوده ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر پارێزگارێك بۆیان! له‌كوردستان داواى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌كه‌ن كه‌چى پارتى ئاماده نیه وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیان پێ بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى تاپۆكانیان به‌ناوى پارتیه‌وه‌یه! ئه‌مانه هه‌مووى ئه‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى ئه‌و بڕیار به‌ده‌ستانه‌ن كه بوونه‌ته مایه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌م حزبه له‌نێو فه‌شه‌لى سیاسیی خۆیدا بژى.
باشتر بوو یه‌كێتى له برى ئه‌وه‌ى ئه‌م سێ پاكێجه له كاتى به‌سه‌رچوودا كێك گرێ بدات، له‌كاتى خۆیدا كارى له‌سه‌ر بكردنایه، له‌به‌غدا وه‌زیرى دادى كه پێ وه‌رناگیرێت، وازى لێ بهێنایه نه‌ك له بارزانى بپاڕێته‌وه، له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك كه به ئیستیحقاقى خۆى ده‌زانێت هه‌ر له‌سه‌رتاوه وه‌ك مه‌رج له به‌غدا ته‌رحى بكردایه‌و به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسی نه‌كردایه، نه‌ك هه‌موو شتێك بكاته قوربانى پۆستى سه‌ركۆمار. له هه‌رێمیش زیاتر بچوایه‌ته پێش و موسته‌حه‌قاتى خۆى به ته‌واوى وه‌ربگرتایه‌و به هۆكارى په‌كخستنى پرۆسه‌ى سیاسی ناو نه‌برایه.