سەرۆکایەتى پەرلەمان: ئیدارەى گەرمیان بێڕێزیان بە دەسەڵاتى یاسادانان کردوە

کوردستان

16/04/2019‌ 2529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە ئیدارەى گەرمیان داوای لێبوردن لەپەرلەمانى کوردستان بکات بەهۆى ئەوەى وتارى پەرلەمانیان لە مەراسیمى یادکردنەوەى ئەنفالیان لە گەرمیان لابردووە.

 

لەراگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاندوە، ۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له‌گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كه‌ به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه‌و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه‌، وتاری په‌رله‌مان له‌ پروتوكۆلی یاده‌كه‌ هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق زیاد كرا.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه‌ جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته‌ پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخلكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه‌ دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه‌.

 

لەراگەیانراوەکەدا باس لەوەشکراوە، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه‌ به‌بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن، رونیشیکردوەتەوە، له‌دوو رۆژی ڕابردوو چاوه‌ڕوان بوون ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانكرد.

س.هـ