شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكى دوورخراوەی سودان گوزازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ى كوبر له شارى به‌حرى له خه‌رتوم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوخێزانى به‌شیره‌وه بۆ ئاژانسى ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند: "زانیاریمان هه‌یه كه سه‌رۆكى له‌كارخراوى سودان شه‌وى سێشه‌ممه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ى كوبر كه گیراوه سیاسییه‌كانى تێدا به‌ند ده‌كرێن، پێش سه‌رده‌مى به‌شیریش ئه‌و به‌ندیخانه شوێنى به‌ندكردنى سیاسییه‌كان بوو".
ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سودانییه‌وه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، كه به‌شیر له‌وساوه‌ى له 11 ى ئیپریل له‌سه‌ركرا لادراوه، له باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى سودانى، له‌ژێر چاودێرییه‌كى پاسه‌وانییه‌كى توند دایه.
به‌شیر بۆماوه‌ى 30 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایى سودانى كرد، پێش ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له ده‌رئه‌نجامى حۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌سه‌ركرا لابدرێت.
به‌شیر دوو فرمانى ڕاگرتنى نێوده‌وڵه‌تى دادگاى تاوانكارى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵانى 2009 و 2010 له‌سه‌ر ده‌رچوون به تۆمه‌تى كۆمه‌ڵكوژى و تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى و تاوانه‌كانى جه‌نگ له هه‌رێمى دارفور له نێوان ساڵانى 2003 و 2008.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى ڕاگوزه‌رى سودانیش ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه بڕیارى ڕاده‌ستكردنى به‌شیر به دادگاى تاوانكارى نێوده‌وڵه‌تى به تۆمه‌تى كۆمه‌ڵكوژى له دارفور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تێكى هه‌ڵبژێردراوى سودانى.