رووداوێکی مێژوویی... یەکەمین ژنە باڵیۆزی سعودیە لەبەردەم شا سەلمان سوێندی یاسایی خوارد

جیهان

17/04/2019‌ 1116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریما بنت بندر السعود، وەک یەکەمین ئافرەتی سعودیا لە مێژووی ئەم وڵاتە بۆ پۆستی باڵیۆزی سعودیە لە ئەمریکا، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد.

ئاژانسی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، سعودیە لەمانگی فیبرایەری ڕابردووەوە، ریما بنت بندر ێل سعودی، وەک باڵیۆزی ئەم وڵاتە لەئەمریکا لە جێگرەوەی شازادە خالدبن سەلمان دیاریکردووە و شازادە خالید-یشی لە پۆستێکی نوێدا وەک جێگری وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەستنیشانکردووە.

ڕیما پاش مەڕاسیمی سوێندخواردنی لە بەردەم پاشای وڵاتەکەی، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا بە دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نوسیی، شانازی سوێند خواردنم لە بەردەم پاشای وڵات وەک باڵیۆزی سعودیا لە ئەمریکا پەیدا کرد و بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی وڵاتەکەم لەم پۆستە نوێیەمدا هەنگاو دەنێم.

باڵیوزخانەی ئەمریکاش لە سعودیە پاش سوێندخواردنی ڕیما لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ڕاگەیاند، "ئێمەش پیرۆزبایی لە ریما بنت بندر ێل سعود وەک باڵیۆزێک لە وڵاتەکەمان دەکەین".

ڕیما یەکەمین خانم لە وڵاتی سعودیایە، کە پۆستێکی باڵای ئاوای لە ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی سعودیا پێدەسپێردرێت و ئەم ڕووداوەش ڕووداوێکی بێوێنە لەمێژووی ئەم وڵاتەدا بەئەژمار دێت.

ئەو تەمەنی44 ساڵەو کچی باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە ئەمریکایە. کە پێش لەم پۆستەش ڕیما لەساڵی2016دا، وەک نوێنەری سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزش لەبەشی وەرزشی خانمان لە وڵاتەکەی کاری کردووە.  کەپاش ئەم پۆستەش لەساڵی2017دا، وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی فیدراسیۆنی وەرزشی وڵاتەکەی دیاریکراوە.

وەرگێڕانی: یاسین نادر

بەپەلە