وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەربڕی

عیراق

17/04/2019‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەربڕیوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند،"فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ کێشەیەک لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە لە یاسای بودجەی عێراقدا جێگیرکراوە".

پێشتر هۆشیار عەبدوڵا بە شارپرێس-ى رایگەیاندبوو، "دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم تەنیا پەیوەندى بە هەندێ رۆتینیاتى ئیدارى و واژۆکردنى هەندێ نوسراوەوە هەیە، بۆیە هیچ کیشەیەکى ئیدارى و سیاسى لەسەر نییە".

ئاماژەى بەوەشکردبوو، کە پەیوەندیان بە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکومەتی عیراقەوە کردوەو لەو بارەیەوە دڵنیایی پێداون کە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نیە.
ه.م