شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌دات، كه پاڵنه‌رن بۆ دروستكردنی توندوتیژیی.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری‌و ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای "قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان"ی خستوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه ئه‌و یارییانه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌هه‌مهێنانی توندوتیژین قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن، دیارترینیشیان یاری پۆپجییه.
هاوكات ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه دراو په‌سه‌ندكرا، لیژنه‌كه داواشیكردووه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان ڕێكاری پێویست بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییانه له‌عێراق بگرێته به‌ر.
ڕ . ج