(4)
یه‌كێك له‌و فێڵ و درۆیانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه گوایا كه‌رتى گشتى فراوانه‌وه‌و پێویسته رێكبخرێته‌وه و زۆربه‌ى بدرێته‌وه كه‌رتى تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى كورت و ورد بده‌ین ، بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم یاخود كه‌رتى گشتى به‌شدار نیه له زۆربه‌ى چالاكیه‌كانى ئابورى كۆمه‌ڵگا، زۆربه‌ى كه‌رته‌كانى كۆمه‌ڵگا كه‌رتى تایبه‌ت به‌رێوه‌ى ده‌بات. ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گیرى به ده‌سته‌وه خواردوه ئه‌وه نیه كه‌رتى گشتى فراوانه، به‌ڵام زۆرى دابه‌ش كردنى پاره‌یه بێ به‌رهه‌م. له راستیدا له كوردستان رێژه‌ى فه‌رمانبه‌ر زۆر نیه، به‌ڵكو رێژه‌ى موچه خۆر زۆر زیاتره له فه‌رمانبه‌ر. جیاوازى موچه خۆر و فه‌رمانبه‌ر زۆره، فه‌رمانبه‌ر كارێكى هه‌یه هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت و شوێنێكى كار كردنى هه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌بێت رۆژانه ئاماده‌ى بێت، به‌ڵام مووچه خۆر هه‌یه به هه‌زاران كیلۆمه‌تر دوره له هه‌رێم و مانگانه برێك پاره‌ى بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له زۆرى ژماره‌ى بن دیوار و نارێكى له مووچه‌ى پۆسته باڵه‌كان كه زۆربه‌یان تا ئه‌به‌د وه‌رى ده‌گرن كه هه‌موویان ده‌چێته به فیرۆدانى بودجه. با سه‌رنجێكى كورت له بواره‌كانى كه‌رتى ئابورى بده‌ین بزانین حكومه‌تى هه‌رێم چى ده‌كات:
- كه‌رتى پیشه‌سازى.. ئه‌مرۆ حكومه‌تى هه‌رێم بچوكترین رۆلى نیه له بوارى پیشه‌سازى ، ئه‌و كارگانه‌ى هه‌یه هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ته ، وههچ كۆمپانیایه‌ك نیه كه حكومه‌ت به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت به‌رێوه‌ى ببات.
- كه‌رتى كشتوكاڵ.. ئه‌و تۆزه به‌رهه‌مه خۆماڵیهى كه له بازاره‌كانى كوردستان هه‌یه، هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ت و جوتیارى كورد خۆى به‌رهه‌مى ده‌هێنێت بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت خۆى یه‌ك كێڵگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى هه‌بێت. ئه‌و گۆشت ( به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه) هێلكه‌و به‌روبومى ئاژه‌ڵى هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ته، چاندنى گه‌نم و جۆ و سه‌وزه‌وات هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ته
- كه‌رتى بازرگانى.. هه‌رچى پرۆسه‌ى هێنان و ناردنه ( استیراد و تصدیر) هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ته له هێنانى كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێل و ئامێر بۆ ناوخۆى هه‌رێم. وه زۆربه‌ى ئه‌م كه‌رته له لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به رێوه ده‌برێت.
- گهرتى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و عه‌مبار كردن... حكومه‌ت هه‌رێم شتێكى نیه ناوى ئامرازى گواستنه‌وه یاخود گه‌یاندن بێت ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موو كه‌رتى تایبه‌ته هه‌ر له پاسه‌كانى هاتووچۆوه بۆ فرۆكه ، هه‌موو جۆره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن له ته‌له‌فۆن و( مۆبایل و خه‌تى نۆرماڵ) ئه‌نترنێت هه‌مووى كه‌رتى تایبه‌ته. وه زۆربه‌ى ئه‌و عهمبارانهى كه هه‌یه كه‌رتى تایبه‌ت خۆى هه‌ستاوه به كردنه‌وه.
- كه‌رتى كاره‌با... ئه‌م كه‌رته جیگاى مشتومڕى زۆره كه ئێستا كه‌رتى تایبه‌ت به‌شى شێرى هه‌یه، سه‌رچاوه‌كانى دابین كردنى كاره‌با كه‌رتى تایبه‌ته ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حكومه‌ت ماوه گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن، ئه‌م دوو كه‌رتى دوایهشى بۆ به‌رێوه ناچێت به نیازه بیدات به كه‌رتى تایبه‌ت، ماوه‌یه‌كى زۆره كه‌رتى تایبه‌ت له دابین كردنى كاره‌با به‌شداره وه‌كو مولیده ئه‌هلیه‌كان.
- كه‌رتى ته‌ندروستى .. ئه‌م كهرتهش حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى زاڵ خۆى كێشاوه‌ته‌وه له به‌رپرسیاره‌تى، زۆربوونى ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ى خه‌سته‌خانه حكومهیهكان و كردنه‌وه‌ى زۆرى خه‌سته‌خانه‌و كلینیكى تایبه‌ت له شاره‌كانى كوردستان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه كه‌رتى تایبه‌ت به‌شداریه‌كى به‌هێزى هه‌یه . حكومه‌ت به نیازه به‌و تۆزه ئهركهشى له‌سه‌ر شانیه‌تى خۆى بدزێته‌وه .
- كه‌رتى نیشته‌جێبوون و ئاوادان كردنه‌وه، له‌م كه‌رته حكومه‌ت به یه‌كجارى ده‌ستى كێشاوه‌ته‌وه ,زۆربه‌ى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ئه‌كرێت حكومه‌ت له دورو نزیك په‌یوه‌ندی پێوه نیه.
- كه‌رتى خوێندن، ئه‌م كهرتهش هه‌رچه‌ند حكومه‌ت رۆلى سه‌ره‌كى هه‌بوو ،به‌ڵام له‌م سالانه‌ى دواى ده‌یه‌وێت خۆى بدزێته‌وه ته‌سلیمى كه‌رتى تایبه‌تى بكات، ئاماژه‌كانیش زۆر دیارن ، وه‌كو كردنه‌وه‌ى ده‌یان داینگاو قوتابخانه و زانكۆى ئه‌هلى.
به‌گشتى درۆى گه‌وره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌دایه كه گوایه كه‌رتى گشتى گه‌وره‌یه و ده‌بێت بچوك بكرێـته‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌یه زۆربه‌ى بودجه‌ى و داهاتى هه‌رێم له پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت خه‌رج ده‌كرێت به‌ڵام به ناوى حكومه‌ته‌وه نا ، به‌ڵكو به ناوى كه‌رتى تایبه‌ت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كاتێك بودجه ده‌برێت یاخود كه‌م ده‌كات زۆربه‌ى كه‌رته‌كانى كه‌رتى تایبهش په‌كیان ده‌كه‌وێت. به شێوه‌یه‌كى تر ئه‌وانه‌ى ئه‌مرۆ و له ماوه‌ى پێشوو حكومه‌تیان ده‌برد به‌رێوه مه‌به‌ستم كه‌سه دهسترۆیشتوهكانه ،جگه له سه‌رف كردنى پاره‌ى گشتى له پرۆژه تایبه‌تیه‌كانى خۆیان هه‌ولێكى جدیان نه‌داوه كه‌رتى گشتى پێشبخه‌ن.