شارپرێس:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕێوشوێنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی توندتر ده‌كات، له‌به‌شێك له‌ڕێوشوێنه‌كانیشدا به‌ندكردنی تیادایه.
هۆرست سیهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ڕێوشوێنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌په‌نابه‌ران توندتر كردووه، له‌مه‌به‌دوا هه‌ر په‌نابه‌رێك ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بشارێته‌وه ئه‌وا له‌بری پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی، ئه‌و كه‌سه زیندانیی ده‌كرێت.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا وتیشی، هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی بگۆڕێت یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردنی نه‌سه‌لمێنێت، ئه‌وا سزای ماددیی ده‌درێت.
له‌پاڵ ئه‌و ڕێكارانه‌دا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا چه‌ندین شوێنی دروستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی بۆ په‌نابه‌ران داخستووه.
ڕ . ج