سەرۆکی پێشووی پیرۆ لەکاتی ده‌ستگیركردنیدا خۆیكوشت

جیهان

17/04/2019‌ 2167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی پیرۆ ڕایگەیاند، ئالێن گارسیا سەرۆکی پێشووی وڵاتی پیرۆ تۆمه‌تبار بەگەندەڵی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ بینینی هێزەکانی پۆلیس کە بۆ گرتنی چووبون، فیشەکێکی بەخۆیەوە ناو و خۆی کوشت.

گارسیا سەرەتا بەرەو نەخۆشخانەی کاسیمیرۆ ئالۆڤا گواستراوەتەوە و نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆکراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ناجیگرییەوە گیانی سپاردووە.

ئالێن گارسیا لەنێوان ساڵانی 1985 تا 1990 و پاش ئەوه‌ لەساڵانی 2006 تا 2011 سەرۆکی وڵاتی پیرۆ بووە.

پشکێنەرانی دۆسیەی سەرۆکی پێشووی وڵاتی پیرۆ ڕایدەگەیەنن، کە ئەو لە قۆناغی دووەمی سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکەی لە پڕۆژەیەکی دروستکردنی هێڵی میترۆ لە "لیما"ی پایتەختی پیرۆدا، بەهۆی بەرتیل وەرگرتن لە کۆمپانیایەکی بەڕازیلی تۆمه‌تبار بە گەندەڵی کراوە، کە ده‌گوترێ گارسیا نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار بەرتیلی لەم کۆمپانیایە وەرگرتووە. 

وەرگێڕانی: یاسین نادر

بەپەلە