شارپرێس:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی وزه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، له نزیك بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تانكه‌ری نه‌وتدا گرتووه، كه له هێڵێكی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه نه‌وتیان بردووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی وزه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "كاتژمێر 02:30ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تانكه‌ری نه‌وتدا گرتووه، كه نه‌وتیان له هێڵی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی سارلوی نزیك په‌لكانه له قه‌زای دبس بۆ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه تاڵان كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "قاچاغچییه‌كانی نه‌وت، هێڵێكیان به درێژی 20 مه‌تر له بۆری نه‌وته‌وه راكێشاوه و تانكه‌ره‌كانیان لێ پڕ كردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "تانكه‌ره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ باره‌گای پۆلیسی نه‌وتی باكوور و بڕیاردراوه دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت".