چەکدارانی داعش کوشتنی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی-یان راگەیاند

کوردستان

01/05/2019‌ 3493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێکخراوی چەکدارانی داعش کوشتنی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتیان راگەیاند، کە هەینی رابردوو لە بۆسەیەکدا دەستگیریان کردبو.

هەینی رابردو 26ی نیسان کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا دەچنە نزیک چیای قەرەچۆخ بۆ گەڕان بەدوای دومبەڵاندا بەڵام لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشدا دەستگیردەکرێت و دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە پیشەی ئاسایشە.

بەپێی وێنە و ڤیدیۆیەک کە چەکدارانی داعش بڵاویکردوەتەوە، ئەو کارمەندەی ئاسایش بە گوللە کوژراوە، کە تاقانەی ھەشت خوشک بووە .

گەنجەکە تەمەنی 26 ساڵە و ناوی بەشدار سەفەر-ە و پاش رفاندنى بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک و بێسەرشوێن بونی چەکدارانی داعش شەھیدیان کردوە.