خەزعەلی دەركەوتنی بەغدادی بەبیانوو بۆ مانەوەی ئەمریكا لەعێراق دەزانێت

عیراق

02/05/2019‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق  ڕایگەیاند، دەركەوتنی دووبارەی سەركردەی رێكخراوی داعش، وەك پەیام و پاساوێكە بۆ بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.

خەزعەلی راشیگەیاند، وەڵامی "ئێمە لەو بارەیەوە ئەوەیە ئاسایشی عێراق بە بەهێزكردنی ناوخۆو بەهێزكردنی هێزەچەكدارەكانی عێراقەوە مسۆگەر دەبێت، نەك پێویستیمان بەهێزی بیانی و بێگانەیەكی ئەمریكا وەك بێت، كە ئامانجیان دابینكردنی ئاسایش و ئەمنیەت بۆ ئیسڕائیل زیاتر هیچیتر نییە".

خەزعەلی جەختیشیكردەوە، ئەمە بەواتای لاوازكردنی ڕۆڵ و پێگەی عێراق و تێكدانی ئاسایشی ئەوە.

بەم دوایانە بەغدادی بۆ یەكەمجار پاش ساڵی 2014 لە ڤیدیۆیەكدا دەركەوتەوە، ئەوەش لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی هەژدە دەقەیی، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە.

لەو چوارچێوەیەش شیكەرەوانی ناوچەكە جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئامانج لە دووبارە دەركەوتنەوەی بەغدادی هەوڵدان بۆ گەورەكردن و مەترسی مانەوەی تیرۆریزم لەعێراق و پاساوی مانەوەی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە بەگشتییە.

وەرگێڕان: یاسین نادر