كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا

کوردستان

02/05/2019‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی بنکەى هاتوچۆی خورماڵ رایگه‌یاند، ئەو کارمەندەی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە کە بەهۆی سکاڵای دادوەرێکەوە راگیرابوو، ئازادکرا.

سێی ئه‌م مانگه‌، كارمه‌ندێكی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر سكاڵای دادوه‌رێك ده‌ستیگركرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی شۆفێری لێكردوه‌.

ئامانج  حەمە عەلی، بەرپرسی بنکەى هاتوچۆی خورماڵ رایگه‌یاند، ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كه‌فاله‌تی 500 هەزار دینار ئازادکراوە.

لە چوارچێوەی كاردانەوه‌كانی ئه‌و روداوه‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ 30-4-2019 ژمارەیەك لە كارمەندانی هاتووچۆی بنكەی خوڕماڵ‌و هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕازاییان لەبەردەم دادگای هەڵەبجە ئەنجامدا. 

كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە رایانگه‌یاند، كارمەندەكە داوای مۆڵەتی شۆفێری لە خانمە دادوەرێك كردووە (ئەویش بەهۆی ئەوەی كە لە ڕێڕەوەی سەرەكی ڕێگاكە لایداوە) بەو هۆیەشەوە دادوەرەكە سكاڵای لەسەر كارمەندەكە تۆمار كردووە.