وەزارەتی بەرگری عێراق پێیوایە ڤیدیۆكەی بەغدادی لەژێر زەوی تۆماركراوە

عیراق

03/05/2019‌ 678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەنراوێكی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە بەم دوایانە تێدا ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی دەركەوت.

وەزارەتەكە، لەمیانی بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو كەسەی لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەركەوتووە، خودی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشە، كە داواكراوی یەكەمی رێكخراوەكەیە.

وەزارەتی بەرگری عێراق راشیگەیاندووە، بەپێی بۆچوونی ئەوان پێیانوایە، ئەو شوێنەی گرتە ڤیدیۆییەكەی تێدا تۆماركراوە ژێر زەوی بووە، بەپێی ئەوەی دیوارەكانی بە پەرۆ شارواونەتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆكە هەوڵێكی زۆر خەرجكراوە، بۆ ئەوەی شوێنەكە نەناسرێتەوە، كە داعش لەو بوارەدا خاوەنی توانایەكی گەورەیە.

باسی لەوەش كردووە، كە كاتی ڤیدیۆكە دوای شەڕی باغۆزو لەكاتی رووداوەكانی جەزائیرو سودان‌و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل تۆماركراوە.

هـ ـ ح