حەسەن نەسروڵڵا دەربارەی دەركەوتنی بەغدادی قسە دەكات

جیهان

03/05/2019‌ 1302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن نەسروڵڵائەمینداری گشتی "حزب الله"ی لوبنانی سعودییەی تۆمەتبار كرد بە بڵاوكردنەوەی بیرۆكەی توندرەوی و پاڵپشتی كردنی، جگە لەوەش بەرپرسیارییەتی تەقینەوەكانی سریلانكای خستە ئەستۆی ئەو وڵاتە.

حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێكیدا بە بۆنەی یادكردنەوەی ساڵانەی كوژرانی یەكێك لەفەرماندەكانی ئەو حزبە بەناوی (مستەفا بدر الدین) وتی: ئەو بیرۆكەیەی بووە هۆی جێبەجیكردنی تەقینەوە خۆكوژیەكان و ئەو كوشتارگەیەكی لە سریلانكا بەرپا بوو دەرهەق بەپیاو و ژن و منداڵی كەنیسەكان، كێ لە پشت ئەو بیرۆكەیەوەیە، كێ پاڵپشتی دەكات، كێ پارەداری دەكات، كێ زیندویی دەكاتەوە، كێ بەرگری لێ دەكات، ئایە شانشینی عەرەبی سعودیە نییە..

دەربارەی دەركەوتنی سەركردەی رێكخراوی داعش ئەبوبەكری بەغدادی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ئەو وتی: زانیارییەكان و پێنوێنەكان ئەوە دووپات دەكەنەوە، داعش تاكو ئێستا بوونی هەیە و لە سوریا و عێراق چالاك دەكرێنەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا