شارپرێس:
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر خه‌تین، كه ئه‌و سایتانه قه‌ده‌غه بكه‌ین یا فلته‌ر بكرێن".
عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر خه‌تین، كه ئه‌و سایتانه قه‌ده‌غه بكه‌ین یا فلته‌ر بكرێن. چونكه ناكرێت ئه‌و سایتانه هه‌موو كه‌سێك ده‌ستی پێیان بگات و بێ هیچ فلته‌رێك تەماشایان بکات" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی لێدوانی ناوبراو بۆ ڕۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد،"سیسته‌مێك هه‌یه كه له‌به‌شێك له وڵاتان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌ویش فلته‌ركردنه. به‌بڕوای ئێمه ئه‌و سایتانه كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و هه‌رزه‌كارانمان. لەمبارەیەوە ئێمه‌ش به‌رده‌وامین و تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی. نووسراومان بۆ داواكاری گشتی كردووه‌و خۆشبه‌ختانه به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن گه‌یشتوینه‌ته ده‌ره‌نجامێکی باش و پێموابێ به‌منزیكانه سایته سێكسییه‌كان فلته‌ر ده‌كرێن".
ر. ج