شارپرێس:
ڤلادێمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا داوا له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 بێت.
ڤلادێمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، "مانه‌وه له چوارچێوه‌ی گشتی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئێران باشتره و داوا ده‌كه‌م تاران له رێككه‌وتنامه‌كه‌دا بمێنێته‌وه".
هەفتەی رابردو حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هەریەکه لە وڵاتانی به‌ریتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین و ئەڵمانیای ئاگاداركرده‌وه كه دەیەوێت له بەشێک لە رێککەوتنامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ بەرپرسێكی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، تاران بە شێوەیەكی فەرمی پابەندبونی بە هەندێك لە بڕگەكانی ئەو رێكەتننامە ئەتۆمیە راگرتوە.
ساڵی 2015 رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له نێوان هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین و ئەڵمانیا وژاۆ كرا و ئێران پابه‌ندكرا به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام ساڵی رابردوو ئه‌مریكا تاكلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
ه.م