شارپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئه‌ركی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق رونادات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئه‌ركی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق رونادات و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان".
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، مەشق و راهێنانەکانیان بە سوپاى عێراق و پێشمەرگە لە عێراقدا بۆ ماوەیەکى نادیار راگرتووەو جوڵە سەربازییەکانیشیان لە عێراقدا هەڵپەساردوە.
جینس فلۆسدۆرف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "سه‌ره‌داوێكمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرده‌یی نییه، زیاتر ره‌وشی ئه‌منی ئه‌وێ به شێوه‌یه‌كی گشتیی وه‌ك گرژیی ده‌بینین، هۆشداری نه‌دراوه بۆ هێرشی كرده‌یی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌ڵمانیا. له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان و وڵاتانی دیكه له هه‌ماهه‌نگیداین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد 60 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له شاری تاجی باكووری به‌غدا و 100 سه‌ربازی دیكه‌یشیان له هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانیان به سوپای عێراق و پێشمه‌گه، یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ره‌وانه‌یان ناوچه‌كه كردبوو.
ه.م