داوا ده‌كرێت عێراق هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئێران

عیراق

15/05/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندێکی ئەوروپی داوا دەکات عێراق هەڵوێستێکی روونی لەسەر هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران هەبێت

راوێژکاری ناوەندی ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر عیماد عەلۆ پێیوایە کە هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا لە عێراق گرتوویەتییەبەر پێشبینی شەڕێکی هەمەلایەنەی لەگەڵ ئێران پێدەکرێت، دەشڵێت پێویستە لەسەر عێراق باری نائاسایی ڕابگەیەنێت کە پلانێکی ئەمنی و سەربازی لەخۆبگرێت بۆئەوەی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەناوچەکە کاریگەریی لەسەر عێراق درووست نەکات.
عەلۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی "ئەلمەعلوومە " گوتوویەتی " کێشانەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ئامادەباشکردنی هێزەکان و هێنانی کەشتی جەنگی ئاماژەن بۆ پلانی دوژمنکارانە لەدژی ئێران".

دەشڵێت " دۆناڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە عەقڵییەتی بازرگانی بیر دەکاتەوە و ناگونجێت ئەو هەموو هێز و چەکه‌ی هێنابێت، بێئەوەی قازانجی بازرگانی و سیاسیشی لێبکات ، بەوەی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی دەربچێتەوە، ئەویش بە بەئامانجگرتنی بەهێزترین دەوڵەتی ناوچەکە کە ئەویش ئێرانە.

عەلوان پێیوایە کە پێویستە عێراق بێ ڕووگیری هەڵوێستێکی روونی هەبێت لەسەر ململانێکانی ناوچەکە ، هەروەک باری نائاسایی سەربازی و ئەمنی و خزمەتگوزاری رابگەیەنێت تا بەهۆی پرۆسە سەربازییەکانی هەردوولا کەمترین زیانی بەر بکەوێت .


وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی