شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق كارده‌كات بۆ خستنهوهكاری بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهان.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش كه له‌نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، "به‌پێویستی ده‌زانین بۆری نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه".
وتیشی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كارده‌كه‌ن بۆ خستنهوهگهڕیی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری ئه‌نقه‌ره عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبوه‌وه، پرسی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق‌و ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
ر . ج