ئەساڵە نەسری لە یوتیوب ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات (+ڤیدیۆ)

هەمەڕەنگ

16/05/2019‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسری لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب ژمارەیەكی پێوانەیی لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی تۆماركردووە.

ئەساڵە بەژمارەی سەیركردنی كلیپە نوێیەكەی "بنت أكابر" ژمارەیەكەی تۆماركردووە، كە تائێستا گەیشتووەتە 15 ملیۆن بینەر.

ئەوە یەكەم گۆڕانی نوێی عەرەبییە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب ئەو ژمارەیە تۆمار دەكات، كە هاوشێوەی نەبووە پێشتر.

گۆرانییەكە لەشیعری محەمەد ئەبو نیعمەیەو ئاوازی لەلایەن مەحمود خەیامی بۆ دانراوەو یەكەم گۆرانی ئەساڵەیە بەشێوە زاری "الصعیدیە" دەیڵێت.

پێشتر ئەساڵە لەساڵی 2017 بەگۆرانی "یوم الرحیل" ژمارەی بینەرەكانی لەسەر یوتیوب گەیشتە چوار میلۆن، كە ئەم ژمارە زۆر لەو ژمارەی زیاترە پێشتر تۆماریكردووە.

هـ ـ ح