خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

عیراق

16/05/2019‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئەنجامی خۆپیشاندانەكانی ناوچەكانی باشووری عێراق، چەند كەسێك كوژران‌و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.

شەوی رابردوو لەچەند شارێكی باشووری عێراق خۆپیشاندان ئەنجامدرا، كە خۆپیشاندانەكە لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر ئەنجامدرا، ئەوەش بۆ دژایەتی ئەو كەسانەی گەندەڵییان كردووە.

لەئەنجامی خۆپیشاندانەكەو رێگری هێزە ئەمنییەكان، گرژی دروست بوو، بەو هۆیەشەوە چوار كەس بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژران‌و 19ی تریش تەنیا لەشاری نەجەف برینداربوون.

هەر لەئەنجامی خۆپیشاندانەكە مۆڵێكی بازرگانی‌و چەند چێشتخانەو بنكەیەكی سەر بەسەركردەكانی رەوتی سەدر سووتێنراون، كە ئەوەی سەرچاوەی سەرەكی گرژییەكان بوون.

دوو رۆژ پێش ئێستا موقتەدا سەدر داوای لەهەوادارانی كرد، كە لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی رەوتی سەدر بكەن، بەهۆی گەندەڵییەوە سامانیان كۆكردووەتەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە.

هـ ـ ح