شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌خاته‌ڕوو.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توریكا، عه‌بدولمه‌هدی پێشنیازێكی خستووه‌ته به‌رده‌ست ئه‌نقه‌ره كه كێشه ئاوییه‌كانی نێوانیان كه په‌یوه‌سته به ڕوباری دیجله، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیا له‌به‌عشیقه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب.
پێشنیازه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كه عێراق له‌هاوینی هه‌موو ساڵێكدا بڕی ئاوی پێویستی خۆی له ڕووباری دیجله وه‌ربگرێت، هاوكات به‌نداوه‌كانی توركیا نه‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا عێراق لاری نییه له‌مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له عێراق كه ئێستا لهسهربازگهیهك له به‌عشیقه بوونیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشنیازه، ئه‌گه‌رهاتوو پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كان له‌خاكی عێراق له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردرا، ئه‌وا چاوپۆشی له‌مانه‌وه‌ی سوپای توركیا ده‌كرێت.
ڕ . ج