شارپرێس:
واشنتۆن كۆتایی به مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیا هێنا، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش راسته‌وخۆ نرخی لیره‌ی توركی ڕووی له دابه‌زینكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، له‌مڕۆوه ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی تایبه‌ت كه بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو بوون له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامنادات، هاوكات كۆتایهیاتنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ڕاگه‌یاند.
مامه‌ڵه‌ی بازرگانی تایبه‌ت بریتی بوو له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی تازه پێگه‌یشتوو له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، كه ئه‌مریكا ئه‌نقه‌ره‌ی له‌هه‌ندێك له‌ڕسوماتی گومرگی ده‌به‌خشی، به‌ڵام واشنتۆن ده‌ڵێ، ئێستا چیتر توركیا وڵاتێكی تازه پێگه‌یشتوو نییه، به‌ڵكو ئابووریی خۆی هه‌یه.
هه‌ر له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، چاوه‌رێشده‌كرێت بڕیاره‌كه كێشه‌ی ئابوریی بۆ توركیا دروستبكات، به‌تایبه‌ت گه‌ربێتوو ئه‌نقه‌ره له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا سزای نوێی به‌دوادا دێت.
ڕ . ج