شارپرێس:
ئیكه‌ر كاسیاسی ئه‌ستێره‌ی گۆڵپارێزی جیهان واز له‌تۆپی پێ ده‌هێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایانكرد، ئیكه‌ر كاسیاس واز له‌تۆپی پێ ده‌هێنێت ئه‌ویش به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دوچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بوو.
سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی كاسیاس له ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستیپێكرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سێ ده‌ستكه‌وتی چامپیۆنزلیگ و پێنج ده‌ستكه‌وتی لالیگا‌و یه‌ك جامی مۆندیالی هه‌بووه.
له‌ساڵی 2015 كاسیاس ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی جێهێشت‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی پۆرتۆوه كرد، تا ئێستاش له‌ڕیزی ئه‌و یانه‌یه‌دایه.
ڕ . ج