شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نایه‌وێت ئه‌نتوان گریزمانی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "RMC Sport" یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌دوریده‌زانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گریزمان واژۆ بكات، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان به‌و یانه‌یه‌وه له‌هاوینی ئه‌مساڵدا.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، گریزمان ده‌یه‌وێت له‌خولی ئیسپانی بمێنێته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه پاریسییه‌كه نایه‌وێت هیچ هێرشبه‌رێكی نوێ بۆ وه‌رزی داهاتوو بكڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هێڵی به‌رگریی یانه‌كه‌ی به‌هێزبكات.
ڕ . ج