کرملین: وەڵامی گەمارۆکانی ئەمەریکا دەدەینەوە

جیهان

17/05/2019‌ 1124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی رووسیا گوتی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر  فیرقەی دەستتێوەردانی خێرا 'تیری'، پێویستی بە جێبەجێکردنی پرەنسیپی مامەڵەکردنی هاوشێوە هەیە.

بیسکۆڤ لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەجۆرێک لە جۆرەکان پەبەندین بەوەی مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ واشنتۆن بکەین، ئەوەش پێویستی بەهەندێ دژە ڕێوشوێنی دیاریکراو هەیە ، کە هاوشێوەی ئەو رێوشوێنە وێرانکەرانەیەی واشنتۆن بێت، بەهەرحاڵ یەکەم ئێمە پرەنسیپی مامەڵەکردنی هاوشێوە جێبەجێدەکەین  ، دووەم بەپلەی یەکەم لەپشت بەرژەوەندییەکانی خۆمانەوە دەبین، هەموو هەنگاوێکیش بەپێی بەرژەوەندییەکانمان دەهاوین.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کەتیبەی "تیریک" لە هێزە تایبەتەکانی کۆماری شیشانی رووسیا و پێنج هاوڵاتی رووسیای خستە ناو لیستی رەشەوە ، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای ناسراو بە "یاسای ماگنیتسکی".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە گەمارۆکان هەریەک لە کەتیبەی "تیریک" ، ئەبوزێد وەیس مرادۆڤ ، سێرگی کۆسیڤ، سەرۆکی پێشووی یەکێک لە ناوەندەکانی چاکسازی لە رووسیا و سێ کەسی تر دەگرێتەوە ، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا گوتوویەتی ئەوانە فەرمانبەری لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی رووسیان .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی