شارپرێس:
دوا تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ر كۆچى دوایى زیندانییه‌ك له توركیادا به‌هۆى رێنه‌دان به وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانى ئه‌م رووداوه كاره‌ستباره به بێ تاوان ده‌رچوون.
به گوێره‌ى ناوه‌ندى ستوكهۆلم بۆ ئازادیه‌كان، داواكارى گشتى هیچ بنه‌مایه‌كى نه‌دۆزیه‌وه بۆ دادگایى كردنى به‌رپرسه‌كان ده‌رباره‌ى مردنى حه‌لیمه غوسلۆ له زیندان له مانگى مایوى 2018، له ته‌مه‌نى 34 ساڵیدا.
ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێ، داوى تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ر ناوبراودا له زیندان، داواكارى گشتى (زه‌كى توبالو ئۆغلۆ) كه سه‌رپه‌رشتى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى مردنه‌كه ده‌كرد، رایگه‌یاند: هیچ به‌رپرسێك دادگایى ناكرێت.
حه‌لیمه له‌گه‌ڵ ده‌یان چالاكوانى تردا له 20 فیبرایه‌رى 2018 ده‌ستگیركران، به‌تۆمه‌تی یارمه‌تیدانى خێزانى ئه‌و زیندانیانه‌ى به‌هۆى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جولانه‌وه‌ى فه‌تح الله گویله‌ن هه‌بوه، پاشان له زیندانى هه‌رێمى مێرسین كۆچى دوایى كرد.
زیندانىكراوى كۆچكردوو نه‌خۆشى پێستى هه‌بوه، به گوێره‌ى ناوه‌ندى ستوكهۆلم، ئیداره‌ى زیدانه‌كه نه‌یانهێشتوه چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرێت. پێش مردنى به چه‌ند رۆژێك نامه‌یه‌كى ناوبراو ئاشكرا بوه كه ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كردوه ده‌رباره‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ى و رێگه‌نه‌دان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى زیندانه‌وه به‌وه‌ى چاره‌سه‌ریه‌كانى وه‌ربگرێت.
وه‌رگێڕان : حلمى ره‌سول ره‌زا