سیستمى پارلەمانى و سەرۆک

قەڵەمی ڕۆژ

17/05/2019‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ماوەیەکە زۆر گوێمان لێ دەبێت کە سەرۆکێک لە پارلەمانەوە هەڵبژێرێت دەبێت پارلەمان بۆی هەبێت لێی بپرسیتەوە، بەڵام ئایا ئەم قسەیە دروستە؟ من باسی عێراق ناکەم کە سیستمی پارلەمانیە و سەرۆکی وڵات لە پارلەمانەوە هەلدەبژێرێت. بۆ ئەوەی نمونەی ولاتی تر بهێنینەوە با باسی ئیتالیا بکەین. سیستمی ئیتالیا پارلەمانیە وسەرۆکی ئیتالیا بە دەنگدانی نهێنی لەلایەن پارلەمان و نوێنەرانی هەرێمەکانەوە هەڵدەبژێرێت و ماوەی سەرۆکایتی ٧ سالە بۆ ئەوەی هەمان ئەندامانی پارلەمان دەنگ نەداتەوە بە سەرۆکی داهاتوو چونکە تەمەنی خولێکی پارلەمان تەنها ٥ ساڵە . 
سەرۆکی ئیتالیا سەرۆک وەزیران کاندید دەکات، داوای هەڵبژاردن دەکات، داوای ریفراندۆم دەکات، بۆی هەیە پارلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، پارلەمان بۆی هەیە لە سەرۆک وەزیران بپرسێتەوە بەڵام لە سەرۆکی کۆمار نا، واتە مەرج نیە ئەو سەرۆکەی لە پارلەمانەوە هەڵدەبژێریت ئیتر ببێتە دەسکەلا بەدەست پارلەمانەوە و هەموو رۆژێک بانگی بکات ولێی بپرسێتەوە، ئەوکات وڵات جێگیر نابێت، بۆیە دەبێت جیاوازی بکرێت لە نێوان سەرەک وەزیران و سەرۆکی وڵات کە ئەمە بۆ ئەو وڵاتانەیە کە دەوڵەتن و پایەکانی دەوڵەتیان هەیە، بۆیە گرنگە هەموو لایەنەکانی سیستمی پارلەمانی و نمونەکانی بخوینرێتەوە ئەوکات تیروانین لەسەری بدرێت. رەنگە ئەگەر سەرنجی سیستمی ئەڵمانیا ش بدەین بەهەمان شیوە ئەو جیاوازیانە دەرکەوێت، بۆیە جەوهەری کێشەکە ئەوەنیە کە لێی بپرسیتەوە یان نا؟ بەڵکو کێشەکە لەسەر جۆنیەتی دانانی و پرۆسەی هەڵبژاردن و دانانی ئەو کەسە لە سایەی سیستمی دیموکراسیدا جیاوازە لەو سیستمەی لە کوردستاندا پیادە دەکرێت کە بنەمای دیموکراسی تیایدا نیە. 
نمونەی سیستمی حوکمڕانی زۆرن لە جیهاندا و گرنگە وردەکاری بکرێت لە باسکردنیان، جەوهەری کێشەی سیستمی حوکمڕانی ئەوەنیە کە سەرۆکایەتی یان پارلەمانی بێت بەڵکو کێشەکان لە شوێنی تروەن و دەبێت لە بنەرەتەوە باسبکرێت