شارپرێس:
هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگرییانكرد له‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی كه‌ركوك كه كورده، له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌ركاربێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق سەباح ئەحمەد ئیسماعیل، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆی كه‌ركوك ده‌ستنیشانكرا‌و ده‌بوو ئه‌مڕۆ له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربێت، به‌ڵام هێزێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ڕێگرییانكرد له‌وه‌ی سه‌باح ئه‌حمه‌د ده‌ستبه‌كاربێت.
پێشتر هه‌ر به فه‌رمانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق عەباس تەقیە، كه سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك بوو له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه، ئه‌مڕۆش هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو زانكۆ ڕێگرییانكردووه له‌وه‌ی سه‌رۆكه نوێیه‌كه ده‌ستبه‌كاربێت.
ڕ . ج