شارپرێس:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی یاخود بەشداری نەکردنی یاخود بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی سوێند خواردنەکی سه‌رۆك هه‌رێم گرنگ نین، به‌ڵكو "ده‌بێت یه‌كێتی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زیری داد بكات".
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له نوسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، "بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی یاخود بەشداری نەکردنی یاخود بەشداری کردنی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی سوێند خواردنەکە، ئەمانە گرنگ نین و تەنھا كاری پرۆتۆکۆڵین، بەڵکو گرنگ ئەوەیە، لە دوای پێک‌ھێنانی حوکمەت ئایە پارتی ھەر سورە لەسەر ئەوەی کە وەزیری داد بۆ یەکێتی نەبێت؟".
هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت، "ئایا پارتی ھەر سورە لەسەر ئەوەی کە کاندیدی یەکێتی قەبوڵ نەبێت بۆ پارێزگاری کەرکوک؟، ئەمانە مەوقیفن و دەبێت یەکێتی ھەڵوەستەی لەسەر بکات".
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كێتیش بڕیاریداوه به شاندێك به‌شداری بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی دنگیان به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا كه 28ی ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.