شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له فلكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵی شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك كوژراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێله‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر به شارپرێس-ی راگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبێل پێكیانیانداوه و دوای درووستبوونی كێشه له نێوان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كاندا یه‌كێك له شۆفێره‌كان ته‌قه‌ی كردووه و شۆفێره‌كه‌ی دیكه‌ی كوشتووه".
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له لێدوانێكدا رایگەیاندووه، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانێکی سووکی نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، لەو کاتەدا یەکێک لە شۆفێرەکان دابەزیوە و پێنج گوللەی بە شۆفێرەکەی دیکەوە ناوە و كوشتوویه‌تی".
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆسییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ه.م