خواردنەوە كحولییەكانی كاریگەری خراپی لەسەر كۆرپەلە ناو سكی دایك دەبێت

تەندروستی

12/06/2019‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە نوێیەكان خواردنەوە كحولییەكانی كاریگەری خراپی لەسەر كۆرپەلە ناو سكی دایك دەبێت.

لە توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكیدا كە لە ئوسترالیا لەسەر 415 منداڵی ناو سكی دیاك ئەنجام دراوە دەركەوتووە ئەو منداڵانە كێشەیان هەبووە لە گەشەیاندا بەهۆی ئەوەی دایكیان لەكاتی دووگیانیدا خواردنەوە كحولییەكانیان خواردوەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە خواردنەوە كحولییەكان لەلایەن خانمانەوە لەكاتی دوو گیانیدا كاریگەری لەسەر شێوەو روخساری منداڵەكانیشیان دەبێت بەجۆرێك كە بەشێوەی نا ئاسایی دەربكەون.

هاوكات پزیشكەكان باسیان لەوە كردوە كە بوونی مادە ژەهراوییەكانی كحولەكە لەسەر ئێسكی منداڵیش كاریگەری خراپی دەبێت.
س.هـ