شارپرێس:
چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقیی كار بۆ دورخستنه‌وه‌ی نوری مالكی له‌سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی شكسته به‌رچاوه‌كانی ده‌عوه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق.
ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی ده‌عوه ده‌یانه‌وێت نوری مالكی له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبه‌كه‌یان دوربخه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بیرۆكه‌ی "سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ"، كه بیرۆكه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق بوو، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی العرب.
سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی نێو ده‌عوه پێیان وایه، شكستی مالكی وایكردووه حزبه‌كه‌یان پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ده‌ستبدات، كه ساڵانێكی زۆره ئه‌و پۆسته له‌ده‌ستی ده‌عوه‌دایه، بۆیه ئێستا ده‌یانه‌وێت كۆنگره‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌عوه سازبكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی پاڵشتی بیرۆكه‌ی "سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌كۆمه‌ڵ" ده‌كه‌ن بریتین له حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌بدولحه‌لیم زه‌هیری، تاریق نه‌جم، عه‌لی عه‌لاق، وه‌لید حلی و سادق ڕه‌كابی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه دژی ئه‌و پێشنیازه‌ن له‌دیارترینیان عامر كه‌فیشی.
ئه‌وه‌ی ئێستا بوه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵی سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی ده‌عوه پاڵپشتی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسه له نوری مالكی، كه نایه‌وێت سه‌ركردایه‌تیكردنی ده‌عوه له‌ده‌ستی مالكی بچێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، هیچ هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نوری مالكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ئارادا نییه، كه هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه دوان له‌كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كانی نێو حزبی ده‌عوه‌ن، له‌كاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش، نوری مالكی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی دژایه‌تی خۆی بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگه‌یاندووه‌و وتویه‌تی، پاڵپشتی هه‌ر كاندیدێك ده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته جگه له عه‌بادی.
ڕ . ج