شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، مانگی داهاتوو توركیا سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی پێده‌گات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، توركیا له‌مانگی داهاتوودا سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی پێده‌گات.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه وتی:"ئومێدی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماتییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر بۆ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و بابه‌ته تاوتوێده‌كات.
ڕ . ج