هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌درێت

عیراق

18/06/2019‌ 869 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، کاری جددی دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی ھێزی پێشمەرگە ھاوتای ھێزە عێراقییەکان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی لیژنەکەیان سەردانی بەغدا دەکات.

نەزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكدا راگەیاند، "بەرنامەیەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەی خزمەتی ھێزی پێشمەرگەی پێ بکەین و یەکەم ھەنگاویشمان کارکردنی جددی دەبێت بۆ ھاوتاکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی لیژنەیەکی ئێمە سەردانی بەغدا دەکات و تا دواھەوڵ بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەو کارە سەرکەوتوو بین."

وتیشی، "ھەوڵ دەدەین لە وەزارەتی پێشمەرگەش ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک بگرنەوە و ببێتە یەک ھێز، چونکە ئەمە کاری وەزارەتی پێشمەرگەیە و کاری باشیشیان بۆ کردووە و ئێمەش ھاوکاری باشیان دەبین."
ه.م