بەفشاری سێ قۆڵی‌و سێ بەرەیی. هەژموونی ئێران لە سوریا بچوك دەبێتەوە

کوردستان

19/06/2019‌ 2039 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "شەرقلئەوسەت"، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا روونكراوەتەوە ئێران رووبەرووی فشاری سەربازی و سیاسی دەبێتەوە لەسوریا، بە مەبەستی بچووككردنەوەی هێزەكەی لەو ناوچانەی لە ژێر قەڵەمڕەوی رژێمی سوریادایە.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، ئەو فشارانە لەچوار لایەنەوەیە، لە رۆژهەڵاتی سوریا واشنتۆن دەیەوێت رێگای وشكانی نێوان تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت ببڕێ و رێگە لە ئێرانیش بگرێت ئەو بۆشاییە پڕبكاتەوە.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە، واشنتۆن بریاریدا بنكەی سەربازی لە تەنەف بهێڵێتەوە، كە دەكەوێتە سێ كوچكەی سنووری سوریا و عێراق و ئوردن، لەهەمان كاتدا دەیەوێ ئاستی ئالۆزییەكان لەم ناوچەیە كەم بكاتەوە، كاریشی دەست پێكردوە بۆ هەڵگرتنەوەی مینەكان و دووبارە ئاوەدان كردنەوە.

لەگەڵ كورد
هەرچی رۆژئاوای فوراتە، میلشیاكانی ئێرانی تێدا بڵاوبوونەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا هەستاون بە راهێنانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەند رەگەزێكی لۆكاڵییان دەرچواندوە بۆ سەقامگیركردن.

لەهەمان كاتدا واشنتۆن لە دانوستاندایە لەگەڵ توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە نێوان جرابلس و لەسەر چۆمی فورات و فیشخابور لەسەر چۆمی دیجلە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی پێكدادانی تورك و كورد لە باكوری رۆژهەلاتی سوریا و گرەنتی كردنی سەقامگیری لەو ناوچەیەدا.

هەروەها ئیدارەی ئەمەریكا داوای لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كردوە گفتوگۆكانیان لەگەل رژێمی سوریادا بوەستێنن، و خەریكی رێكخستنی بیرۆكەكەیانن بەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی بخزێننە نێو پرۆسەی ئاستی لە جنێف.

زاڵبوونی رژێم 
هەرچی ناوچەكانی ژێر دەستی رژێمی سوریایە، ئێران لەوێش رووبەرووی فشاری دووەم دەبێتەوە بۆ كەمكردنەوەی هەژمونەكەی بەڵام بە هەوڵی روسیا، بەوەی مۆسكۆ پاڵپشتی بنكەی حمیمیم ی كردو فەیلەقی پێنجەمی پێكهێنا كە 50 هەزار سەرباز لە خۆ دەگرێت، ئەو فەیلەقە پێك دێت لەو چەكدارە سوریانەی ئینتیمایان بۆ سوریا هەیە، سەرەرای گروپە سەربازیەكانی تری موعارەزە وەك سوپای ئازادو بەرەی باشوور.

ئەو هێزانە لە باشوور بڵاوەیان پێكراوە پاش كشانەوەی میلشیا ئێرانیەكان لەسەرەتای ساڵی رابردوودا بە گوێرەی لێكگەیشتنی – روسیا- ئەمەریكا- ئیسرائیل- ، مۆسكۆ دەیەوێ بەر لەو چەكدارانە بگرێت كە تاران هەوڵ دەدات گەنجانی سوریا بە سەرباز بگرێت لە باشور یان رۆژهەلاتی فورات.

ئەستانەو دابەزینی هەڵكشان
لەگەڵ ئەوەی روسیا و ئێران و توركیا سەرپەرشتی پرۆسەی ئەستانە دەكەن و تیایدا رێككەوتنی كەمكردنەوەی هەلكشانی نێوان ئەنقەرەو مۆسكۆی لێكەوتەوە لە ئەیلولی رابردوودا، هەرسێ دەولەتەكە خاڵی چاودێرییان دانا لە سێ گۆشەی باكور؛ كە ئیدلب و دەوروبەری حەماو لازقیەو حەلەب لە خۆ دەگرێت، بەلام مۆسكۆ دوای لە سەدان چەكداری فەیلەقی چێنجەم كرد بڕۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا بۆ پاڵپشتی شەڕەكانی ئیدلب، و میلشیاكانی ئێران لە جەنگەكەدا ون بون جا لە دەرگاكانی ریفی حەلەبەوە بێت یان باكوری حەما، ئەمەش فشاری سێیەمی بەدەرخست لەسەر ئێران.

لە رووی ئابوورییەوە
لەلایەكی ترەوە، روسیا بەردەوامی دەدات لە ركابەری كردنی ئێران لە رووی ئابوریەوە بۆ دەستگرتن بەسەر پرۆژە گەورەكاندا، دوای ئەوەی گرێبەستی خستنەكاری بەندەری تەرتوسی نزیك بنكەی بەركەوت وەك وەلامێك بۆ بڕیاری تاران دەربارەی ئیدارەدانی بەندەری لازقیە، روسیا بەدوای وەبەرهێنانی فرۆكەخانەی دیمەشقی نێودەولەتیدا دەكۆڵێتەوە لەنزیك بنكەی پێشووی فەرماندەیی هێزەكانی ئێران لە سوریا؛ كە بەهۆی هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیلەوە لە فرۆكەخانەوە بۆ باكوری وڵات گوێزرانەوە.

لێرەدا فشاری چوارەم لەسەر ئێران تەواو دەكرێت، ئەویش لە رێگەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ۆسەر بنكەكانی لە سوریا، ئەو هەلس و كەوتەی لەلایەن واشنتۆنەوە پێشوازی لێكرا؛ بەوەی یەكێكە لە ئامرازەكانی فشاری سەربازی لەسەر تاران، ئەمەش بەگوێرەی بۆچونی بەرپرسە ئەمەریكیەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا