عادل عەبدولمەهدی: ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە پارێزگاری پیشووی كەركوك دەگرینەبەر

عیراق

19/06/2019‌ 1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەی دووپات كردەووە كە ڕێوشوینی یاسایی دژ بە نەجمەدین كەریم دەگرنەبەر كە لە لایەن دادگاوە داواكراوە.

عەبدولمەهدی ئەمەی لە كۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەیدا باسكرد كە "بەغداد ئەلیەوم"  ئامادەی بوو، عەبدولمەهدی وتیشی ڕێكاری یاسایی دژ بە نەجمەدین کەریم دەگرینەبەر بەو پێیەی ناوبراو لە لایەن دادگاوە داواكراوە.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو ئەوەی لە بارەی گەندەڵییەوە دەگوترێت بێ بوونی بەڵگە نەزۆك و بێ بەرهەمە، ئامادەیی خۆشی دەربری بەوەی هەر كەسێك بداتە دادگا ئەگەر بە بەڵگەوە لە گەندەڵییەوە گلابێت. سەرۆك وەزیری عێراق ئەوەشی  ووت كە شەڕی گەندەڵی كەمتر نییە لە شەڕی تیرۆر.

ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانتارە عەرەبەكانی كەركوك داوایان كرد فرمانی دادگا دژ بە نەجمەدین كەریم كارا بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە ووتیان شۆك بوون بەوەی نەجمەدین كەریم لە دادگای عیراقی یاخی بووە، بینوویانە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكردووە، ئەوان ووتیشیان پارێزگاری پێشووی كەركوك پیشێلكای دژ بە پێكهاتەی عەرەبی كەركوك ئەنجامداوە و دژ بە حكومەتی ئیتحادیش وەستاوەتەوە و هێزەكانی عێراقیشی بە داگیركەر چواندوون.

داواشیان لە ئەنجومەنی دادوەری باڵا كرد كە فەرمانی دەستگیركردنی دژ بە پارێزگاری پیشووی كەركوك كارا بكات و داواكاریش بوون حكومەتی عێراقی ڕۆڵی تەماشاكەر نەگێڕێت و ناوبراو دەستگیر بكات، ئەگەرنا، ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نرخ و بەهایەكی نامێنێت.

لە 16 ی حوزەیرانی 2019 ، دوای گەڕانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرد.

عەبدوائەمیر ئەلمیاحی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی ، لە لێدوانێكیدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" گووتی كە ئازادكردنی نەجمەدین كەری ڕسواییە  بۆ حكومەتی عێراق و ئەگەر ئەوان ڕێوشوێنی پێویستی لە دژ نەگرنەبەر ، ئەوان لە پەرلەمانی عیڕاق ئەو پرسە دەورژێنن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەتكردنەوە كە گوایە عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەسعود بارزانی دەستتێوەردانی لەو پرسەدا كردبێت بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم.

وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر